كچێكی دیكەی ئێزدی رفێندراوی دەستی داعش رزگاركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رایگەیاند، كچێكی دیكەی رفێندراو لەلایەن داعشەوە، رزگاركرا و بەمەش، بەمەش ژمارەی ئەو كچ و ژنە ئێزدییانەی رزگاركراون گەیشتە سێ‌ هەزار و 553 كەس.

حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، رایگەیاند: ئەمڕۆ كچێكی ئێزدی بە ناوی ڕۆسیتا حەجی باجۆ، كە خەڵكی كۆمەڵگای تلقەسب و تەمەنی 16 ساڵە، لە كەمپی هۆل ڕزگار كرا و بڕیارە دوای چەند كاتژمێرێكی دیكە بگاتەوە هەرێمی كوردستان و بە كەسوكاری خۆی شاد بێتەوە.

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش وتیشی: بە ڕزگاركردنی ئەو كچەوە تا ئێستا سێ‌ هەزار و 553 كەس ڕزگار كراون و نزیكەی دوو هەزار و 600 كەسی دیكەش ماون ڕزگار بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا