پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەواڵگری عێراق، دەستگیركردنی سێ چەكداری مەترسیداری داعشی لە كەركوك راگەیاند، كە پێشتر بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوون.
هەواڵگری عێراق رایگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری ورد، ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، توانی سێ ”تیرۆریست” لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای كەركوك دەستگیربكات كە پێشتر بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوون و سەر بە گروپەچەكدارەكانی داعش بوون، لە كاتی لێكۆڵینەوەشدا دانییان بەوەدانا كە سەر بە ڕێكخراوەكەن و لەنێو ڕێكخراوەكەدا كارییان كردووە.
لە بەیاننامەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، “یەكێك لە تیرۆریستەكان كە بە (ئەبو بەدران) ناسراوە، دەستی لە هێرشكردنە سەر بنكەی پۆلیسی فاتحدا هەبووە لە ئەنبار و تێوەگلاوە لە كوشتنی موختاری ناوچەی ئەبو تیبان لە ڕومادی، تیرۆریستی دووەمیش كە بە ئەبو حارس ناسراوە، بەرپرس بووە لە دابینكردنی سوتەمەنی و پێداویستییەكانی تر بۆ داعش لە كەركوك، تیرۆریستی سێیەمیش بەشداریی لە كارە سەربازییەكانی داعشدا كردووە و دانی بەوەداناوە كە بەیعەتی بە ڕێكخراوەكەداوە.