بەهۆی بەفربارینەوە لەم ناوچەیەی هەرێم شوفێران ئاگاداردەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان داوا لە شوفێران دەكات بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت ڕوو لە ڕێگای سۆران – سیدەكان نەكەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە27_1_2022 ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری شوفێرانی سیدەكانی كردەوە بە هۆی بارینی بەفری بەردەوام و بونی تەم و مژ هاتووچۆكردن لە ڕێگەی سۆران _ سیدەكان ئەستەمە.

ئاماژەی بەوەشكرد: سەرەڕای ڕاماڵینی بەردەوامی بەفر لە لایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران، داواكارین لە شوفێرانی خۆشەویست بۆ سەلامەتی خۆیان حاڵەتی پێویست نەبێت هاتووچۆ نەكەن بەم ڕێگەیەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا