پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەنج پشدەری رۆژنامەنووس رایگەیاند، زیاتر لە 50 كۆچبەر لە لوبنان دەستەبەسەركراون كە ژمارەیەكیان كوردن.
رەنج پشدەری، رۆژنامەنوس رایگەیاند، 55 كۆچبەر دوای دەرچوونیان لە لوبنان و چەند رۆژێك مانەوەیان لە ئاودا رێگایان لێ ون دەبێت و لەلایەن هێزەكانی لوبنان دەستبەسەر دەكرێن، كە 21 كۆچبەریان كوردن.
وتیشی، لە ئێستادا تەواوی كۆچبەرەكان رەوانەی هوتێلێك كراون لە شارێك نزیك دەریا لە لوبنان، چاوەڕوان دەكرێت كۆچبەرەكان ببرێن بۆ پشكنین و دواتر رەوانەی گرتووخانەكان بكرێن.
راشیگەیاند، كەسوكاری ئەو كۆچبەرانە داوا دەكەن، حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كار بكەن بۆ گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرانە بۆ هەرێمی كوردستان.