پەروەردەی سلێمانی تا کۆتایی هەفتە پشووی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و بەستەڵەك و سەرما سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: دوای ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەك و سەرما وە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندكاران بڕیارماندا بە ڕاگرتنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری (18 و 19 و 20_1_2022) لە گشت ناوەندەكانی خوێندن بە حكومی و ناحكومی یەوە.

لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تاقیكردنەوەكان دەچێتە ( 25_1_2022) بە پێی خشتەیەكی تایبەت كە لە لایەن كارگێڕی قوتابخانەكانەوە دیاری دەكرێت.

لە ئەنجامی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە پلەكانی گەرما بە رادەیەكی زۆر دابەزیوە و پێشبینی دەكرێت كاریگەری ئەم شەپۆلی سەرماو سۆڵەیە تا چەند راۆژی داهاتوو بەردەوام بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا