پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 10 کارتۆن شیرینیدا گرتوە کە لەشێوەی جگەرە دروستکراوە و بەمناڵان فرۆشراوە و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش هۆشداری به دایكان و باوكان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه15ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر 10 كارتۆن شیرینیدا گرتوه، كه زیاتر له 300 پاكه‌ته‌و له شێوه‌ی جگه‌ره‌دا دروستكراوه و به منداڵان ده‌فرۆشرێن، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له هاندانی منداڵان تا به‌لاڕێدا بڕۆن و حه‌زیان بۆ كێشانی جگه‌ره دروست ده‌بێت.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هۆشداری به دوكان و ماركێت و هه‌مو ئه‌و شوێنانه ده‌دات ئه‌م جۆره شیرینییه ده‌فرۆشن و ده‌ڵێت؛ له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌و شیرینیانه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره دروستكرابێت، بفرۆشرێت ڕاسته‌خۆ شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوو‌ی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
هاوکات، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له دایكان و باوكان ده‌كات، ڕێگه نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ئه‌و جۆره شیرینییه بكڕن و له‌هه‌ر شوێنێكیش به‌رچاویان كه‌وت لیژنه هاوبه‌شه‌كان لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.