پۆڵەتیک پرێس- نیگار عومەر
چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەر گوندێکی سنوری خانەقین و دوو هاوڵاتی گوندەکەش بریندار دەبن.
شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ئاسایشی کۆڵەجۆ بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندی کەریم داود لە خورئاوی قەزای خانەقین لە ئەنجامی ڕوبەڕوبونەکانی چەکدارانی داعش لەگەڵ خەڵکی گوندەکە دوو هاوڵاتی گوندەکە برینداردەبن.
ئاماژەی بەوەش کرد، چەکدارانی داعش پەلاماری بنکەیەکی هێزە عیراقییەکانیان داوە لەوسنورە، خەڵکی گوندەکەش لەگەڵ هێزە عێراقیەکاندا ڕوبەڕویان بونەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، هاوكات درهنگانی شهوی رابردوو له سنوری قهزای دوبز، ژمارهیهك چهكداری داعش له گوندێكدا هاوڵاتیەكی كوردیان بهرهو شوێنێكی نادیار رفاند.