د. بڕیار رەشید هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەبارەی مووچەوە رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.بڕیار ڕەشید رایگەیاند، بەهەوڵی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداد گرەنتی کراو هەر 30 ڕۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران بێ دواکەوتن دەگات.

د.بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بە هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و فراکسیۆنی یەکێتی لەبەغداد، مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم گرەنتی کراو بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی عێراق، مووچە و قوتی خەڵک کەداوای یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لە ململانێ سیاسیەکان دوورخرایەوە و خرایە سەر ڕێرەوە ڕاستەقینەکەی خۆی کە داوای ڕەوای خەڵکی کوردستانە.

وتیشی: ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەکانی ڕابردوو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چەندین جار داوایی کردووە کە سەرجەم کێشەکان لەبەغداوە بەڕێککەوتن چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا