جارێكی دیكە نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردو، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و نرخەكەی 70 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆچوارشەممە 11ی ئابی 2021، بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 66 سەنت فرۆشراوە.

هەربەپێی زانیاریەكانی ئەو ماڵپەڕە یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 68 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 69 دۆلار و 66 سەنت فرۆشراوە.

لەماوەی رابردووشدا، بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد، هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا