پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بەرزیدایە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 120 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی دوایین ئەپدەیتی نرخەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 120 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 118 دۆلار و حەوت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوت لەسەر زیادکردنی بەرهەهێنانی نەوت، بە بڕی 648 هەزار بەرمیل ڕۆژانە.