دادگای فیدراڵی تەواوی بڕیارەکانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدراڵی تەواوی بڕیارەکانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا گەلی کوردستان بە خاوەنبەها، نیشتمانپەروەر و خاوەنی قوربانی ناودەبات و جەخت لەوە دەکاتەوە، ناکرێت جیاکاری لەنێوان هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هاوتاکانیان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بکرێت بە تایبەت لە پرسی مووچە و شایستە داراییەکاندا.

دادگای فیدراڵیی عێراق دەقی بڕیارەکانی لەبارەی مووچە و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەکراوە بەگوێرەی ماددەی 14 لە دەستووری کۆماری عێراق ساڵی 2005، پێویستە یەکسانیی لەنێوان عێراقییەکاندا بەبێ هیچ جیاکارییەک پەیڕەو بکرێت، ئەمەش بەشێوەیەکی کرداری لەپێناو بونیادنانی ئینتیمایەکی نیشتمانیی راستەقینە لای سەرجەم گەلانی عێراق، بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەران، خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و سەرجەم فەرمانگە مەدەنی و سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان بکرێت وەک ئەوەی لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی دەکرێت.

ئاماژەى بەوە کردوە، پێدانی قەرز لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بە حکومەتی هەرێم بەبڕی زۆر بەدرێژایی چەندساڵی رابردوو، پێچەوانەی حوکمەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ژمارە 13ی ساڵی 2023یە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی ئەو قەرزانە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجنەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا