شاندی تورکیا و عێراق و هەرێم لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە کۆبوونەوەدان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەغدا شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.

لەوبارەیەوە عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی عێراق و توركیا و هەرێم لە بەغدا بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستیپێكرد.

جەختی لەوەش کردەوە، دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە پەلەی تێدا ناكرێت و بەیەك كۆبوونەوەش یەكلایی ناكرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ سەرەتای زنجیرەیەك كۆبوونەوەی دیكەیە لەسەر هەمان بابەت، كۆبوونەوەی داهاتووش لە ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا