لە خۆپیشاندانێکدا لە بابل پاسەوانێک و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە بابل ئاشکرایکرد، “لە ئەنجامی پێکدادانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک و یەکێک لە پاسەوانەکانی ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق گیانیان لەدەستداوە”.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ هەینی لەبەردەم نوسینگەی عەلی تورکی ئەندامی کوتلەی سادیقون لە قەزای قاسم سەربە پارێزگای بابل خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و خۆپیشاندەران داوای لابردنی قائیمقامی قەزاکەیان کردووە کە لەلایەن بزوتنەوەی عەسائیبەوە پشتیوانی دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “یەکێک لە پاسەوانەکانی نوسینگەی ئەندام پەرلەمانەکە لەکاتی پێکدادان لەگەڵ خۆپیشاندەران گیانی لەدەستداوە و خۆپیشاندەران ویستوویانە هەڵبکوتنەسەر نوسینگەکە، بەڵام پاسەوانەکانی دیکە دەستیان بە تەقە کردووە و بەهۆی ئەمەوە خۆپیشاندەرێکیش گیانی لەدەستداوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا