پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوریا پچڕاندووە لەدوای ئەوەی سوریا دانیدا بە سەربەخۆیی ناوچەکانی دۆنێتسک و لۆگانسکدا.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەکرد، “پچڕاندنی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوریا پەیوەندی کونسوڵخانەکان ناگرێتەوە”، وتیشی، “دەست بە قەدەغەی بازرگانی و سزا دەکەین بۆسەر سوریا”.
ڕۆژی چوارشەممە سوریا ڕایگەیاند، دان بە سەربەخۆیی ناوچەکانی دۆنێتسک و لۆگانسکدا دەنێین، کە پێشتر ڕوسیا دانیناوە بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەکەدا.
ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا کە لە 24ی شوباتی 2022 دەستیپێکرد، تا ئێستا بەردەوامی هەیە و ڕوسیا دەڵێت، “ئامانجمان لەم ئۆپەراسیۆنە پاراستنی ناوچەکانی دۆنێتسک و لۆگانسکە”.