ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، زۆربەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەنگ بە یاسای ئاسایشی خۆراک دەدەن، لەنێویشیاندا هاوپەیمانی فەتح، کە پێشتر دژی بەندەکانی ناو یاساکە بوو.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک بدرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکەی پەرلەمان، “حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەم پڕۆژەیاسایەی پێشکەشکردووە لەکاتێکدا کە هێشتا بودجەی ئەمساڵ جێگیرنەکراوە”.

بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، “زیاتر لە 35 ترلیۆن دیناری عێراقی کە دەکاتە 24.1 ملیار دۆلاری ئەمریکی تەرخانکراوە تا لەڕێیەوە حکومەت کارەکانی بەڕێوەببات، هەرچەندە بەشێک لە لایەنەکان دژی تێپەڕاندنی ئەم پڕۆژەیاسایەن”.

کۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک کرد، بەڵام دواتر لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە پڕۆژەیاساکە هەڵوەشایەوە بەو هۆکارەی گوایە حکومەتی ئێستای عێراق حکومەتی کاربەڕێکەرە و تەنها کارەکانی ڕۆژانە تێدەپەڕێنێت و لە دەسەڵاتیدا نییە یاسا دابنێت یاخود یاسا پێشنیاز بکات و بینێرێتە پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا