وەزیری نەوتی عێراق: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم چاوەڕوانی سەردانی وەزیری وزەی تورکیا دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە چاوەڕوانی سەردانی وەزیری وزەی تورکیا دەکەن.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، “بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دانوستان لەگەڵ لایەنی تورکی هەیە و چاوەڕوانی سەردانی وەزیری وزەی تورکیا دەکەین بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەی وەزیری وزەی تورکیا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە یەکێکە لە تەوەرە گرنگەکان.

هاوکات، میدیاکانی عێراق باس لەوەدەکەن، لەبارەی دووبارە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئەمریکا فشاری لە تورکیا کردووە، کە بەزووترین کات دەستپێبکاتەوە و ڕوونیدەکەنەوە هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی تورکیاوە بەم نزیکانە دەستپێدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا