تایوان: چین ئاسمانی ئێمەی بەزاندووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند، چین ڕۆژی یەکشەممە دەستی بە مانۆڕێکی سەربازی کردووە و سنووری ئاسمانی تایوانی بەزاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری تایوان، چین دەستی بە مانۆڕێکی ئاسمانی بۆ خۆئامادەکردن بۆ هێرشی لەناکاو کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانۆڕەکەدا تایوان 60 فڕۆکەی جەنگیی بەکارهێناوە کە شەش دانەیان لە جۆری SU-30  بوون، هاوکات 47 دانە لەو فڕۆکانە سنووری بەرگری ئاسمانی تایوانیان بەزاندووە.

تایوان هێشتا بەشێکە لە چین سەرباری ئەوەی کە پەرلەمانی تایبەت بە خۆی هەیە، بەردەوامیش چین هەڕەشەی ئەوە دەکات گەر تایوان هەوڵ بۆ سەربەخۆیی بدات ئەوا ڕاستەوخۆ هێرشی دەکاتەسەر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا