تورکیا ناوچەیەکی نزیک سلێمانی بوردومانکرد.. شەهید و بریندار هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی قەزای ماوەت رایدەگەیەنێت “ئێوەرای ئەمڕۆ فرۆكە جەنگیەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی كەچەند گەریلایەكی پەكەكەی تێدابووە كردووەتە ئامانج و لەئاكامدا شەهید و برینداری لێكەوتووەتەوە”.

كامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی حوزەیران، كاتژمێر 6:40 خولەك، لەناو گوندی گەڵاڵەی سەر  بە قەزای ماوەت فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی مەدەنییانكرد، كە ژمارەیەك لە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەی تێدابووە، لەئەنجامدا كەسێكیان برینداربوە و دوو گەریلای دیكەشیان شەهید بوون”.

وتیشی “لەئێستادا هیچ بۆردومانێك نییە، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردومانكرا بەتەواوی سوتاوە، ئۆتۆمبێلەكەش لەناو گەراجێكدابووە “.

ئەمەلەكاتێكدایە، فرۆكەجەنگیەكانی توركیا بەبیانوی هەبونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە ناوەناوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن، بەهۆی بۆردومانەكانیشەوە بە دەیان هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا