دەرچووانی چەند كۆلیژێك وەك وانەبێژ دادەمەزرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی كۆلیژەكانی ئاداب، زانست و زمان وەك وانەبێژ هاوشێوەی دەرچووانی كۆلیژەكانی پەروەردە.

رۆژی سێشەممە 5ی ئەیلوولی 2023، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی پێشوازیكردنی لە كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین، رەزامەندیدا لەسەر ئەوەی جیاوازی نەكرێت لە نێوان دەرچووانی كۆلیژەكانی ئاداب، زانست و زمان لەگەڵ دەرچووانی كۆلیژەكانی پەروەردە لە دامەزراندن.

لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەكردووە، لە دیدارەكەدا سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین داوای لە وەزیری پەروەردە كردووە جیاوازی نەكرێت لە نێوان دەرچووانی كۆلیژی ئاداب، زانست و زمان و ئەو كۆلیژانەی كە وەكو كۆلیژەكانی پەروەردە نین لەگەڵ دەرچووانی كۆلیژەكانی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی لە بابەتەكانی گرێبەستی وانەبێژی و پرۆسەی دامەزراندن لە ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرا بۆ ئەوەی لە داهاتوو خولی شیاندن بۆ دەرچووانی ئەو كۆلیژانە بكرێتەوە بۆ ئەو دەرچووانەی كە پەیوەندییان بە وەزارەتی پەروەردە نەكردووە لەلایەن زانكۆوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا