خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانی راگەیاند و بڕیارە تا رۆژی پێنجشەممە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی نوێی موچەی راگەیاند و بەپێی خشتەکە، سبەی دووشەممە موچەی مانگی ئەیلولی ئەنجومەنی ئاسایش و خانەنشینی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش دابەش دەکرێت.

هاوکات، بڕیارە سێشەممە موچەی وەزارەتی داد و سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پلاندانان و پیشەسازی و بازرگانی، وگواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی و چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش بکرێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم نەناردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا