وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا گەیشتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا گەیشتە بەغدا و زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند، دمیترۆ کوڵیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا گەیشتووەتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، بەجیا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، کۆدەبێتەوە.

ڕوونیکردەوە، لە کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا