ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر باشووری غەززە چڕترکردووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆسەر باشووری کەرتی غەززە چڕترکردووەتەوە و بەدەیان هاوڵاتیی فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون و بریندار بوون.

هاوڵاتییان و رۆژنامەنووسانی فەڵەستینی دەڵێن ئیسرائیل پاش ئاگربەستەکە بەچڕی دەستیکردووە بە تۆپبارانکردن و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی زەمینی لە باشووری کەرتی غەززە و دەشڵێت، “ئیسرائیل تەنانەت ئەو شوێنانەش دەکاتە ئامانج کە خۆی وەک شوێنی خۆحەشاردانی هاوڵاتییانی مەدەنی دەستنیشانی کردووە”.

باشووری کەرتی غەززە چڕترین ناوچەی دانیشتوانی فەڵەستینەکانە و هێشتا بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی ناوچەکانیان چۆڵنەکردووە، ئەمە سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی بەردەوامی ئیسرائیل.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئیسرائیل کرد ‘کارێک نەکات دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە ئەوەندەی دیکە بکەوێتە مەترسییەوە’ و داوایکرد کە دەست بە هاوڵاتییانی مەدەنی بپارێزرێت.

ئیسرائیل لە مانگی تشرینی دووەمدا بەشێکی زۆری باکووری غەززەی کۆنتڕۆڵکرد و لەپاش ئاگربەستە یەک هەفتەییەکە، وردە وردە هێرشەکانی بەرەو باشووری ئەو کەرتە چڕتر دەکاتەوە.

باڵی چەکداری جیهادی ئیسلامی، کە هاوپەیمانی حەماس-ە رایگەیاند، چەکدارەکانیان لە باکور و رۆژهەڵاتی خان یونس، سەرەکیترین شاری باشووری غەززە، لەگەڵ سەربازە ئیسرائیلییەکان رووبەڕووبوونەوەی توندیان کردووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، تانکەکانی ئیسرائیل لەودیو سنوورەوە چوونەتە ناو غەززە و ڕێگای سەرەکی باکوور بۆ باشووریان پچڕاندووە. سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ڕێگای ناوەندی دەرچوون لە خان یونس بۆ باکوور “ناوچەی شەڕە”ـە و ئێستا داخراوە.

شەڕی ئیسرائیل و حەماس پێدەنێتەوە هەشتەمین هەفتەی خۆیەوە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە 1200 ئیسرائیلی و 15 هەزار و 899 فەڵەستینی کوژراون و بە دەیان هەزاری دیکەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا