بەختیار عەلی خەڵاتێكی جیهانی وەردەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی هێڵدا دۆمین، بە فەرمی بەختیار عەلی وەك براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمین بۆ ساڵی 2023 ناساند.

ئەم خەڵاتە بە ناوی خانم هیلدا دۆمینە، دایكی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەكێك لە هەرە گەورەترین شاعیرەكانی ئەڵمان لەسەدەی بیستدا، خانم هیلدا دۆمین یەكەمین براوەی خەڵاتەكەش بوو لە ساڵی 1992 دا.

ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێك دەدرێت.

دوای خەڵاتی نیلی زاكس ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە كە بەختیار عەلی وەریدەگرێت.

بەختیار عەلی لە ساڵی 1960 لە گەڕەكی «ئیبراهیم پاشا لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، خاوەنی سەدان بەرهەمی ئەدەبییە لە وتارو شیعرو رۆمان، لە بەناوبانگترین بەرهەمە شیعرییەكانی (گوناه و كەرنەڤاڵ، بۆهیمی و ئەستێرەكان، كۆی بەرهەمە شیعرییەكان، ئیشكردن لە دارستانەكانی فیردەوسدا) بەشێك لە رۆمانەكانیشی بریتین لە ( مەرگی تاقانەی دووەم، ئێوارەی پەروانە، دواهەمین هەناری دونیا، شاری مۆسیقارە سپییەكان، غەزەلنووس و باغەكانی خەیاڵ).

بەشێك لە شیعرو رۆمانەكانی بۆ سەر زمانەكانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و ئیتالی ئەڵمانی وەرگێڕدراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا