پارتی بەشێوەی سنوردار دەروازەی سمێلكا بە رووی رۆژئاوای كوردستان دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دوای هەوڵە نێوخۆیی و دەرەكییەكان، دواجار پارتی دیموكراتی كوردستان رازی بوو بەوەی دەروازەی سملێكا بەشێوەیەكی سنوردار بە رووی كوردانی رۆژئاوای كوردستاندا بكرێتەوە.

پێگەی مۆنیتۆری ئەمریكی بڵاویكردەوە، دوای مانگێگ لە داخستنی لە ئێستادا پارتی رازی بووە بەوەی لە مانگێدا دوو رۆژ دەروازەكە بكرێتەوە، ئەوەش بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بەڕووی ڕۆژئاوای كوردستاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رازی بوونی پارتی بە كردنەوەی دەروازەكە بەهەوڵی چڕی بەپرسە ئەمریكاییەكان‌و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە بووە.

ئەوەشهاتووە، برێت مەكگۆرك ڕێكخەری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكوری ئەفریقیا رۆڵی گرنگی هەبووە لەسەر بڕیاری كردنەوەی دەروازەكە.

پێشتر پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد بۆ كردنەوەی دەروازەی سمێلكا، سەرەتای ئەم مانگە بە دەستپێشخەری بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەریەكە لە مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا، لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبونەوە.

سەرچاوەكەیەك بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، كۆبوونەوەكەی مەسرور بارزانی لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ تایبەت بووە بەكردنەوەی دەروازەی سنوری وەلید (سمێلكا) كە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان پێكەوە دەبەستێتەوە.

لەپاش كۆبونەوەكەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، مەزڵوم كۆبانێ وتویەتی، “هەرگیز هەڵوێستەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كردنەوەی دەروازەی سنوری وەلید لەبیر ناكات”.

رۆژی 15-12-2021 كۆمەڵێك گەنج لە دەروازەی سنووری سێمالكاوە ویستیان خاڵەكە تێپەڕێنن و بە نایاسایی بچنە نێو خاكی هەرێمی كوردستان، هێزەكانی پاسەوانی سنووری پێشابوور رێگرییان لەو كەسانە كرد، لەو كاتەشەوە تاوەكو ئێستا دەروازەكە بەداخراوی ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا