شارەوانی سلێمانی: لە پێناو ژینگە و تەندروستی هاوڵاتیان بەردەوامین لە کارکردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستی تەندروستی هاوڵاتیان و ژینگەی سلێمانی تیمەکانمان بەردەوامن لە کارکردن لە رۆژانی جەژندا.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلیمانی رایگەیاند : تیمەکانمان لەبەشی خزمەتگوزاری و بەشی لابردنی زیادەڕەوی هەستان بەپاککردنەوەی ناوچە گەشتیاریەکان وە هەروەها سەردانی ئەو شوێنانەیان کرد کەرێگە پێدراون (تەنها بەفرۆشتنی ئاژەڵ) وەپابەندی رێنمایەکانن.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهاوکاری و هاوبەشی لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، سەردانی ئەوشوێنانەیان کرد کە بە نایاسایی کاری ئاژەڵ فرۆشی تێدا دەکرێت و سەرپێچی کارانیان سزاداو دواتر ناوچە کەیان خاوێن کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا