كاره‌بای هه‌رێم هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك لە وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەکی بۆ ئەو هابەشانەی کارەبا بڵاوکردەوە کە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە.

لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداریی ئەو هاوبەشانەی كارەبا دەكاته‌وه‌ كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتوویان لەو ئاستەی دیاریكراو زیاتر بوو ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە دەكوژێتەوەو دوای 150 چركە کارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا پێنج جار کوژاندنەوە كارەبای لەسەر یەك روویدا، كارەبای هاوبەشەكە زیاتر دەبڕدرێت و دوای 45 دەقیقە كارەباكەی دەگەڕێتەوە.

هەروەها لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك داوا له‌ هاوبەشانی کارەبا دەکات پابەندی ئەو ئەمپێرە كارەبایە بن كە دیاریكراوە و ئەگەر لەماوەی 45 دەقیقە زیاتر كارەبای نەهاتەوە ئەو كات سەردانی چاککردنەوەکانی کارەبا بكەن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بكەن بۆ پێدانی رێنوێنی:

– وەزارەتی كارەبا: 07507050953 -07507050954 (كاتژمێر 9 تاكو 2ی دوای نیوەڕۆ)
– هەولێر: 07728500390 / 07728500396 / 07514903975
– سلێمانی : 053127 – 07701394642
– دوکان، بازیان، چەمچەماڵ: 07736957845
– دهۆك: 07504942191 / 07504209170
– هەڵەبجە: 0538850366 / 0538851231
– گەرمیان: 07501266988
– سۆران: 07512679273

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا