وەزارەتی كارەبا: هەركەس دەستكاری پێوەری زیرەك بكات سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: تیمی تایبەت بە سەرپێچییەكانی سەر پێوەری زیرەك دەست بەكاربووە و هەركەس دەستكاری پێوەری زیرەك بكات تووشی سزای یاسایی دەبێتەوە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی كارەبا دا هاتووە: تیمی تایبەت بە سەرپێچییەكانی سەر پێوەری زیرەك دەست بەكاربوو، جۆر و شوێنی سەرپێچییەكان بە شێوەی ئۆنلاین لە رێگەی سیستەمی داتا سەنتەرەوە دەستنیشانكراون.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە هەر شوێنێك دەستكاری سندووقی پێوەری زیرەك بكرێت، جۆر و شوێنی سەرپێچییەكە لە هەمان كاتدا بۆ داتا سەنتەر دەگوازرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە هاوبەشانی كارەبا دەكەین بۆ ئەوەی تووشی سزای یاسایی و دارایی نەبنەوە، بە هیچ شێوەیەك دەستكاری پێوەری زیرەك نەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا