وەزارەتی کارەبا: دەستمان بە ئامادەکارییەکانی هاوردەکردنی کارەبا لە تورکیاوە كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت “بەمەبەستی وەرگرتنی وزەی كارەبا لە توركیا، لەئێستادا دەستمان بە ئامادەكارییەكان كردووە، پرۆژەکەش بارگرانی زۆر لەسەر کارەبای زاخۆ چارەسەر دەکات”.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند ” بۆ وەرگرتنی وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیاوە، بەدواداچون و ئامادەکارییەکان لە وێستگەی 132 كەی ڤی لە زاخۆ، دەستیپێکردووە”.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیارە وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیا لە رێگەی وێستگەی زاخۆوە بۆ وێستگەی دووبان لە سێمێل بگوازرێتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی راگەیەندراوەكە، وەزیری كارەبای هەرێم  بەدواداچوونی بۆ پرۆژەی هێڵی كواشێ – زاخۆ كردووە، كە لەلایەن كۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ دەکرێت و پرۆژەکە، بار گرانی زۆر لەسەر كارەبای دەڤەری زاخۆ چارەسەر دەکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای نزیكەی 30 ساڵ لە حكومڕانی كوردی، بەڵام تائێستاش هاوڵاتیانی هەرێم گرفتی نەبونی كارەباو خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی دیكەیان هەیە، دەسەڵاتدارانیش لەهەوڵی ئەوەدا نین لەرێگەی دانانی پلانی ستراتیژییەوە ئەو گرفتانە چارەسەر بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا