وەزارەتی کارەبا: کێشەی سەرەکی لەبەرهەمهێنانی کارەبا نەبوونی سوتەمەنییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مانگی رابردوو پێنج یەکەی کۆمپانیای ماس بەهۆی چاککردنەوەوە لە کار کەوتوون، کە بە هۆیەوە 600 مێگاوات کارەبا لەتۆڕی نیشتمانی کەمبووەتەوە.

لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، کێشەی سەرەکی لەبەرهەمهێنانی کارەبا نەبوونی سوتەمەنییە و بە بوونی سوتەمەنی دەتوانین 1000 مێگاوات لەدهۆک و 1000 مێگاواتی دیکەش لەهەولێر و سلێمانی بەرهەم بێنین.

باس لەوەشکراوە، وەزارەتی کارەبا هیچ لەو بڕە کارەبایەی کە بۆ خۆی بەرهەم دێنێت، ناداتە هیچ شوێنێکی دیکە، عێراق بۆ خۆی لەڕێگەی کۆمپانیاکانەوە سوتەمەنی دیزل بۆیان دابین دەکات و هیچ پەیوەندییەک بەو کارەبایەوە نییە، کە دەدرێتە هاوڵاتیانی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەرێمی کوردستان لەوەرزی هاویندا پێویستی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا هەیە و توانای بەرهەمهێنانی کارەبا 3300 مێگاواتە، چاوەڕوان دەکرێت بگاتە 3500 مێگاوات.

هەر بەپێی ئەو راگەیەندراوە، تا ئێستا زیاتر لە 750 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون و دەکاتە نیوەی هاوبەشانی کارەبا، هاوکات، “%65  خەرجی کارەبا لەسەر حکومەتە و %35 لەسەر شانی خەڵکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا