لەدوای ماجید حەنتوش کێ کاروباری وەزارەتی کارەبا بەڕێوەدەبات؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماجید حەنتوش، وەزیری پێشووی کارەبای عێراق دەسەڵاتەکانی بۆ یەکێک لەبریکارانی وەزارەتی کارەبا جێهێشت تا کاروبارەکانی وەزارەت بەڕێوەببات.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەپێی فەرمانی ماجید حەنتوش، بڕیاردرا دەسەڵاتە ئیداری و دارایی و هونەرییەکانی وەزارەت بدرێتە عادل کەریم کاک ئەحمەد، بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری بەرهەمهێنان.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە، ماجید حەنتوش دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا