35 گەڕەکی سلێمانی پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە

پۆڵەتیک پرێس؛

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی دەڵێت؛ پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا بە بەردەوامی كاركردن تێیدا دەکرێت و لە سنووری 109 فیدەردا كاری بەستنی پێوەر کراوە.

 

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی وت؛ “ئێستا لەسنووری پارێزگای سلێمانی 110 هەزار و 700 پێوەر بۆ ماڵان بەستراوە، كە لە سنووری 109 فیدەر كاركراوە، بەگشتی 35 گەڕەك پێوەرەكەی بۆ بەستراوە”.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، تەنیا لە سەنتەری شاری سلێمانی 45% كارەكانی بەستنی پێوەرەكە تەواو بووە و لە 55%ی ماوە.

 

لەبارەی گرنگی پرۆژەكە سیروان محەمەد وتی: پرۆژەكە بۆ گۆڕینی سیستمی كەرتی كارەبایە لەهەرێم، كە بەفیڕۆدان و خەرجیەكانی كارەبا كەمدەكاتەوە و بەبێ گرفت كارەبایەكی بەردەوام بەهاووڵاتیان دەدرێت.

 

پرۆژەی پێوەری زیرەك یەكێكە لەو پرۆژانەی وەزارەتی كارەبا بۆ سەرجەم هاوبەشەكانی كارەبای دادەنێت، وەك بەشێك لەهەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كارەباش لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 1.5 ملیۆن هاوبەشی كارەبا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا