قائیمقامی پێنجوێن: کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەر کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زانا ڕەحمان ڕەحیم، قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند، بە چەند مەرجێک کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا لەوانە سەرجەم ئەو زیادەڕەوییانەی کراونەتە سەر تۆڕەکانی کارەبای سنووری قەزای پێنجوێن لاببرێت.

زانا ڕەحمان ڕەحیم، قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە راگەیاندراوێکدا وتی: هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگادار دەکەینەوە کە لەلایەن ئومێد ئەحمەد/ وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم، پێیان ڕاگەیاندین کە بە بڕیاری (وەزیری کارەبای هەرێم) کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا. بەمەرجێک:-

  1. سەرجەم ئەو زیادەڕەوییانەی کراونەتە سەر تۆڕەکانی کارەبای سنووری قەزای پێنجوێن لاببرێت لەلایەن لیژنەیەک کە پێکهاتبن لە بەڕێزان: (نوێنەری یەکە کارگێڕییەکانی سنووری قەزای پێنجوێن، هۆبەی چاکسازی کارەبای پێنجوێن، یاریدەدەرێتی ئاسایشی پێنجوێن، بەشی پۆلیسی پێنجوێن) وە کەسی زیادەڕەوی کار بدرێتە دادگا.
  2. لە قۆناغی کۆتایی بەستنی پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان دا پێنجوێنیش پێوەری زیرەکی بۆ ببەسترێت کە پێوەرەکە( میکانیزمێکە کە زامنی کارەبای 24 کاتژمێری دەکات لە سنووری قەزای پێنجوێن بە شێوەیەکی یەکجاری و ڕیشەیی، کۆنترۆڵی زیادەڕەویی سەرتۆڕەکانی کارەبا دەکات، هەروەها دوو مانگ جارێک پسوڵەی پارەی کارەبا بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست دێتەوە ، محاویلەی کارەبای گەڕەکەکان لە سووتان دەپارێزێت).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا