بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی نووسینگەی پاسپۆرتی پێنجوێن دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند: بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی بەم نزیكانە نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزای پێنجوێن دەكرێتەوە و ئیدی دانیشتووانی ئەو سنورە لە شوێنی خۆیان دەتوانن ببنە خاوەنی پاسپۆرت و ئاسانكاریەكی باش دەبێت بۆ هاووڵاتیانی ئەو سنورە.

عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هاووڵاتیانی پێنجوێن رێگایەكی دووردەبڕن تا دەگەنە سلێمانی بۆ رایی كردنی مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت، بۆیە لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە دەبێت ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان بكرێت و بە كەمترین كات خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان بگات.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، وتی: ئێمەش لای خۆمانەوە كارمان لەسەر ئەوەكردووە دەنگمان بگەیەنین بە هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند دوای هەوڵێكی زۆر بە هاوكاری بەڕێز فەریق سمكۆ بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق توانی رەزامەندی وەزیری ناوخۆی حكومەتی عێراق وەربگرێت بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزای پێنجوێن.

وتیشی: فەرمانەكە لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق دەرچووە و ماوەتەوە ئەوەی بگاتە دەستمان ئێستا كار لەسەر دابینكردنی پێداویستییەكانی ناو بینای بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكەین، لەگەڵ دابین كردنی ئەفسەر و كارمەند لەلایەن خۆمانەوە بۆ نووسینگەی پاسپۆرتی پێنجوێن، بۆئەوەی هاووڵاتیان ئیتر ئەو رێگە دوورە نەبڕن، هەر لە پێنجوێن ببنە خاوەنی پاسپۆرتی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا