پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی .
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای چاودێرێكردن و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە و بەرەو شوێنێكی نادیاری دەرەوەی قەزای پێنجوێن هەڵاتبوو ، توانرا تۆمەتبار (ك ، ف ، ف ) لەلایەن بنكەی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیربكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەكانی (443 ، 446 ، 281 ، 21 و 23 ی هاتووچۆ ،386 ،432 ) لەیاسای سزادانی عیراقی .
ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەو سێ ماتۆرسكیلدا .