وەزارەتی كارەبا پسوڵەی پێوەری زیرەك چاپ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، 35 % هاوبەشانی كارەبا پێوەری كارەبای زیرەكیان بۆ بەستراوەو لەمەودوا پسوڵەی تایبەتیان چاپ دەكرێت تا لەو رێگەیەوە پارەی كارەبا بدەن.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كاتی ئەوە هاتووە ئەو پێوەری زیرەكانەی دانراون دەست بكەن بەخوێندنەوە، چونكە ئەو وزەی كارەبایەی دەچێتەلای هاوبەشەكانی كارەبا بەو پێوەرە دەڕوات و ئەو پێوەرانەش وردن و دادپەروەری بەدی دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوكاتەی دەستیان بەدانانی پێوەری زیرەك كردووە ژمارەی هاوبەشەكان لە هەموو كوردستاندا ملیۆنێك و 500 هەزار كەس بووە، ئێستا نزیكەی 550 هەزار پێوەری زیرەكیان داناوە كە دەكاتە 35% ی هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.

بەمەبەستی رێكخستنەوەو باشتركردنی كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان وەزارەتی كارەبای هەرێم بە بێبەرامبەر دەستی كردووە بە دانانی پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشانی كارەبا.

بەپێی ئەم پێوەرە هەر هاوبەشێكی كارەبا زیاتر لە رێژەی دیاری كراو كارەبا بەكاربهێنێت جاری یەكەم بۆ ماوەی 45 چركە كارەباكەی دەكوژێتەوەو لەجاری دووەمدا كاتی كوژانەوەكە زیاتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا