لەبارەی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت روونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كارەبای هەرێم لەبارەی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت روونكردنەوەدەدات و باس لەوەدەكات ، سوودەكانی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت ئەوەیە كە ئەو كارەبایەی ون دەبێت دەگەڕێتەوە و بۆ هاووڵاتییان دەبێت و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەبێت.

كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند: سوودەكانی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت ئەوەیە كە ئەو كارەبایەی ون دەبێت دەگەڕێتەوە و بۆ هاووڵاتییان دەبێت و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەبێت.

وەزیری كارەبا ئەوەشی خستەڕوو، لە70% ی كارمەندانی كەرتی تایبەتی كارەبا لە كارمەندانی كەرتی گشتی كارەبا دەبن و مووچەكەشیان كەرتی تایبەت دەیدات.

روونیشیكردەوە، سەركەوتنی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت لە پێوەری زیرەك دایە، پێشتر لە بۆردی ماڵان سەرپێچی دەكرا و ئێستا زەحمەتە سەرپێچی لە پێوەری زیرەك بكرێت، تا ئێستا زیاتر لە827 هەزار پێوەری زیرەك بەستراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا