ئاماری سەرەتایی قوربانیانی هێرشەكەی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی ئۆكرانیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەكەی روسیا بۆ سەر وڵاتەكەی حەوت كەس كوژراون و نۆ كەسی دیكە برینداربوون.

حكومەتی ئۆكرانیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەكەی روسیا بۆ سەر وڵاتەكەی حەوت كەس كوژراون و نۆ كەسی دیكە برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 24_2_2022 روسیا هێرشی سەربازی بۆسەر ئۆكرانیا ئەنجامدا.

حكومەتی ئۆكرانیا رایگەیاند: ڕوسیا شەش فڕۆكەخانەی بۆردومانكردووە كە فڕۆكەخانەی كیێڤیشیان تێدایە.

هاوكات حكومەتی ئۆكرانیا باس لە خستنە خوارەوەی پێنج فڕۆكە و هەلیكۆپتەری ڕووسی دەكات.

دوای چەند كاتژمێرێك لە راگەیاندنی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر ئۆكرانیا لەلایەن ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی روسیاوە پاسەوانی سنووری ئۆكراینا رایگەیاند، هێزی زەمینیی روسیا لە چەند شوێنێكەوە چوونەتە نێو خاكی وڵاتەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا