كۆمسیۆن: وادەی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن نزیك بووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی كۆتایی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات و دەڵێت، تانەكان كاریگەریی گەورەیان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەبووە.

عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، چاوەڕوان دەكرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ڕابگەیەنرێت بە تایبەت دوای ئەوەی دەستەی دادوەری بە تانەكاندا دەچێتەوە.

وتیشی: ڕەتكردنەوەی دەنگی چەند وێستگەیەك و پێداچوونەوە تانەكان، كاریگەریی گەورەی لەسەر گۆڕینی ئەنجامەكان و ژمارەی كورسییەكان هەبووە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بەڕێوەچوو رەوتی سەدر 73 كورسیی پەرلەمان، هاوپەیمانیی تەقەدووم 37 كورسی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا 33 ، پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسییان بەدەستهێناوە، پێدەچێت ئەنجامی تانە و سكاڵانی یەكێتیی نیشتمانی دەرەنجامی كورسییەكان لە دوو پارێزگای هەولێر و نەینەوا بگۆڕێت و ژمارەی كورسییەكانی یەكێتی لە 16 كورسییەوە ببێتە 18 و كورسییەكانی پارتیش بۆ 31 كورسی كەم بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا