ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ئەفغانستانەوە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات لەبارەی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ئەفغانستان لەدوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان چوونە کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە.

لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی ئەنتۆنیۆ گوتیریس، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، گوتیریس بە دڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە چاودێری دۆخی ئەفغانستان دەکات و داوای لە تاڵیبان و سەرجەم لایەنەکان کردووە تەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەر بۆ رێکخستنەوە لەپێناو پاراستنی خەڵک و دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکان.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت پشکی هەبێت لە دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ سەرجەم ئەفغانییەکان بەتایبەت، ژنان و کچان و دەیەوێت یارمەتی مرۆیی پێشکەش بکات بۆ رزگارکردنی ژیانیان و پشتیوانیکردنی ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا دۆخی ئەفغانستان ناهەموارە و دوێنێ یەکشەممە لەدوای گەیشتنی بزوتنەوەی تاڵیبان بە کابوڵی پایتەخت، ئەشرەف غەنی سەرۆکی وڵات، ئەفغانستانی جێهێشت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا