حەوت کوردی ڕۆژهەڵات لە بیلاڕوس گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، کۆچبەرێکی تەمەن 25 ساڵ خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنوری بیلاڕوس گیانی لە دەستدا، بەهۆی سەرمای زۆرەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، تا ئێستا ئەو کوردە ڕۆژهەڵاتیانەی لە بیلاڕوس گیانیان لە دەستداوە، خەڵکی شارەکانی کرماشان و سەلاسی باوەجانی و مەریوان و سەردەشتن، دوای ئەوەی لە سنورەکانی بیلاڕوس گیریان خواردووە بە هۆی سەرمای زۆرەوە گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای بەهاری ساڵی 2021 تا ئێستا حەوت کۆچبەری کوردی ڕۆژهەڵات لە بیلاڕوس گیانیان لە دەست داوە.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا