وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکان کەمبکاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێژەى (%45) لەگشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل – ئێواران)، هەروەها کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى، بەڕێژەى (10 بۆ 20 %) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن کەمدەکاتەوە.

لایخۆیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجى وەزارەتەکەمان لە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى کوردستان و ڕەخساندنى هەلى زیاترى خوێندن و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجانی هەرێمەکەمانە، لەهەمان کاتدا ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی سەرمایەی نیشتمانی و بەکارهێنانی لە گەشەپێدانی زانکۆکان.

وتیشى: فەرمانى وزارى کەمکردنەوەى کرێى خوێندن ئاراستەى گشت زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کراوەو بۆ ئەمساڵى خوێندن دەچێتە بوارى جێبەجێ کردن، بەم شێوەیەى خوارەوە:

زانکۆ حکومییەکان:

داشکانى ڕێژەى (%45) لە کرێى خوێندنى (پارالێل) و (ئێواران)ى گشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگاکانى ترى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (2022-2023).

زانکۆ تایبەتەکان:

کەمکردنەوەى کرێى خوێندن بەپێى ئەنجامەکانى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان دەبێت بەم شێوەى خوارەوە:

– ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (%10) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

– ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (%15) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

– ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (%20) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

– سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (%20) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا