پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و لە 32 هەزار نزیک دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە21ی ئادار، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە تائێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 31 هەزار و 988 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 74 هەزار و 188 کەس.
ئاماژەی بەوەکرد، تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 65 کەس کوژراون و 92ی دیکەش برینداربوون.
لەکاتێکدا، لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامە، بەهۆیەوە ژمارەی قوربانیان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.