پۆلیسی سلێمانی رۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان، پۆلیسی سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هاوڵاتییانی کوردستان بەگشتیی و دانیشتوانی شاری سلێمانی بەتایبەتی دەکات و لە پەیامەکەیدا، “جەخت لە پاراستنی زیاتری هێمنی و ئارامی هاوڵاتیان دەکاتەوە”.

ئەمڕۆ 17ـی کانوونی یەکەم کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی ئاڵای کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند، “ساڵانە لەرۆژی‌ 17 كانونی یەكەمی هەمو ساڵێك رێورەسمی تایبەت بۆ رێزگرتن لەرۆژی ئاڵای كوردستان بەڕێوەدەچێت‌. ئاڵا ڕەمزێكی مەزن‌و بنەڕەتی هەر نەتەوەو خەڵك‌و كۆمەڵگایەكە، نەتەوەی كوردیش وەك نەتەوەكانی دیكە ئەو مافەی هەیە كە ئاڵای تایبەت بەخۆی هەبێت، دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە 17ی كانونی یەكەمی 1945 ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگاكانی كۆماری مەھاباد ھەڵكرا”.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، “اڵای كوردستان بەدرێژایی مێژوو لای گەلی كورد پیرۆز بووەو لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری‌ بۆ دراوە، لەپێناو بەرزراگرتنی ئاڵاكەو بەپیرۆز زانینی هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی‌ دیكەی‌ هەرێمی‌ كوردستان بەبەردەوامیی لەدژی تاریكپەرستان‌و دوژمنانی ئاڵای كوردستان لەجەنگدان‌و بەهەزاران ڕۆڵەی‌ ئەم كوردستانە لەپێناو خاكی پیرۆزی كوردستان‌و ئاڵاكەیدا گیانی خۆیان بەخشیوەو شەهیدبون”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە کۆتایی پەیامەکەیەدا دەڵێت، “بەم بۆنەیەوە سڵاو دەنێرین بۆ دایکی شەهیدان‌و کەسوکارە سەربەرزەکانیان، كه‌ بەگیان‌و خوێنی ئەوان ئاڵاکەمان دەشەکێتەوە، سڵاو بۆ پارێزه‌رانی‌ ئاڵاو خاك‌و سه‌رو ماڵی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌نێریت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا