هەشت داواكراوی داعش دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە چەند هەڵمەتێكی جیادا هەشت “تیرۆریستی داعش” دەستگیر دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر بنەمای هەماهەنگی و هەواڵگری بەهاوكاری دەزگا ئەمنییەكانی عێراق زانیاری دروست بەدەست هات لەسەر ژمارەیەك تیرۆریستی داعشی لە یاسا هەڵهاتوو كە بە مادەی 4ی تیرۆر داواكراوبوون لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگری، دژەتیرۆر، یەكەی وەڵامدانەوەی خێرای عێراق كە بە مەرامی خۆحەشاردان رویان لە هەرێمی كوردستان كردوە و لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بوون .

ئەوەشی خستەڕوو، دوای رەزامەندی دادوەری ئاسایش، لێكۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر ئەم كەیسە دەستیپێكرد و دوای چەندین رۆژ بەدواداچوون سەرئەنجام شوێنی مانەوەی داواكراوەكان دەست نیشانكران و خرانە ژێر چاودیری هێزەكانمانەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پاش دڵنیابوونەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێكدا بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە شەوانی 15 ، 16 ، 17 ،( 23 / 24 ) ، ( 26 / 27 ) ی 3 ی 2023 هەر 8 تیرۆریستی تۆمەتبار كە بەرەگەز عەرەب بوون ( ع .خ ) ، ( ع .ن ) ، ( م .م ) ، ( ع .ف ) ،( ئ .ف) ، ( ئ . ن ) ، ( ق . ئ ) ، ( ع . ئ ) دەستگیركران.

هێما بەوەشكراوە، بۆ هەموولایەكیشی رووندەكەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێكۆڵینەوەكان بەشێك لە زانیارییەكان بە نهێنی هێڵرانەوە و سەرجەم دەستگیركراوەكان رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەری كرانەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا