بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل چەند بەرپرسێك سزادران

پۆڵەتیك پرێس

دادگای تاوانەكانی بابل رایگەیاند، بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل سزای حەوت ساڵ زیندانیان بەسەر دوو بەرپرسی شارەكەدا سەپاندووە.

ئەمڕۆ رۆژی دووشەممە فەرمانگەی زانیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایانگەیاند، دادگای تاوانی بابل بۆ كەیسەكانی نەزاهە سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری فەرمانگەی گرێبەستە حكومییەكانی فەرمانگەی پارێزگای بابلدا سەپاندووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دادگا بڕیارێكی هاوشێوەی بۆ بەڕێوەبەری ژمێریاری پلانی وەبەرهێنانی دادگای پارێزگا دەركرد دوای ئەوەی لە هەمان كەیسەدا تۆمەتبار كرابوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا