هەڤاڵ ئەبوبەكر داوادەکات حکومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی کۆببێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بەپێویستی دەزانێت بە زوترین کات حکومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیدا كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردن و چارەسەركردنی موچەو پڕۆسەی خوێندن.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، لە پەیامێكدا لەبارەی پڕۆسەی خوێندن و موچە، رایگەیاند: لە خزمەت و خوێندندا؛ شەڕی ئیرادە نییە، شەڕی ئیدارە هەیە، دەبێت هەمومان پێکەوە ئەم شەڕە بکەین و کاربکەین، تێبکۆشین؛ باری کەچ و کەوتو خواری بەڕێوەبردن و دراو و دارایی و ئابوریی؛ ڕاستبکەینەوە.

پارێزگاری سلێمانی پێشنیاری ئەوەشی كردوە، بۆ ئەوەی لە وتارەوە بۆ کردار بچین، پێویستە بە زوترین کات بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە بەشداریی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی کوردستاندا کۆببنەوەو ڕون و ڕاست و ڕاشکاوانە؛ داهاتی گشتیی و مافی دارایی و موچەو پرۆسەی خوێندن؛ تاوتوێبکەن و چارەسەربکەن.

داواشی كردوە، ماف و موچەو خوێندن نەکرێنە کارتی هەڵبژاردن و سازشی کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان.

دەشڵێت: ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوەو بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی هاوڵاتیان و نوێنەرانی هاوڵاتیان لە گەڵاڵەکردنی بڕیارو چارەسەرکردنی کێشەو گرفت و قەیرانەکاندا، (بە تایبەتیی کە لە ئێستادا پارلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان؛ ڕاگیراون)، مانا بە هاوڵاتیبون و بە حکومڕانییەکی ڕەوا؛ دەبەخشێتەوەو، ڕێگا بە چارەسەرەکان و هێز بە بڕیارەکان؛ دەداتەوە.

روونیشیکردەوە، بۆ هەمیشە؛ شوێنی کارو هۆڵەکانی خوێندن؛ پیرۆزترین شوێنن کە تیایاندا؛ هەمومان؛ بەیەکبگەین، ئیرادەمان؛ بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی؛ یەکبخەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا