پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد کە بە 11 فیشەک براکەی خۆی کوشتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە کاتژمێر 1:30 خولەکی شەو لە گەڕەکی تەیراوا بە حاڵەتێکی کوشتن ئاگادارکراینەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی هەولێر گەنجێک بووە کە براکەی خۆی بە 11 فیشەک کوشتووە.

ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ کرا دەرکەوت کەسێک کوژراوە بەناوی جێگر ڕێگر مستەفا تەمەن 21 ساڵ کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری کیا سپۆرتاج کوژراوە.

وتیشی، دوای کەمتر لە پێنج کاتژمێر توانیمان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەین کە برای خۆی بووە بەناوی (ج. ڕێگر مستەفا) و تەمەنی 19 ساڵ بووە.

ئاشکراشی کرد، دوای ئەوەی هێزەکانمان لێکۆڵینەوەی تەواویان کرد، توانرا دەستبگیرێت بەسەر چەندین کەرەستەی قەدەغەکراو و ماددەی هۆشبەر لەلای هەردوو براکە و دەرکەوت هەردووکیان بەکارهێنەر و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر بوون.

وتیشی، لەلای تۆمەتبارەکە دەستگیراوە بەسەر یەک تاپڕ لەگەڵ چوار فیشەک، دەمانچەیەک لەگەڵ شەش فیشەک، بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ و جامایکا و تریاک و هیرۆین، تەرازووی کێشانی ماددەی هۆشبەر و کەرەستەی کێشانی ماددەی هۆشبەر، هاوکات لەلای کوژراوەکەش دەستگیراوە بەسەر چەکی کڵاشینکۆف کە تاوانی پێئەنجام دراوە، ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و کەرەستەی کێشانی ماددەی هۆشبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا