پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارتی دیموكرات لە رێگای خاڵە سنوریەكانەوە كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەهێنێت بۆ بەشداری كردن لە پرۆسەی دەنگدان و بەو رێگایە ژمارەی دەنگدەرانی زیاد دەكات.
لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردن لە دەڤەری باڵەكایەتی بە ماڵپەڕی PUKmedia ی ڕاگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وڵاتی ئێران ژمارەیەك دەنگدەری هەیە و كوردی ئێرانن، لەسەروبەندی هەڵبژاردنەكان هەوڵی گەڕاندنەوەیان دەدات بۆ هەرێم و بۆ ئەم هەڵبژاردنەش دەنگدەرانی ئێران هەموویان ناونوسكراون بۆ ئەوەی بەر لە ڕۆژێك لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بیانگەڕێنێتەوە هەرێمی كوردستان و بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان پێ بكەن.
وتیشی: لە ئێستاشدا و بەرلەوەی سنورەكان دابخرێن هەوڵكانیان بۆ هێنانەوەی ئەو ژمارە زۆرەی دەنگدەرانیان لە ووڵاتی ئێران دەست پێكردووە.
هەر لەو بارەیەوە محەمەد دارلسەلامی وتەبێژی بازنەی سۆرانی یەكێتی بە ماڵپەڕی PUKmediaی وتووە: سەبارەت بە هاتنی بەلێشاوی خەڵكی ئێران لە ڕێگای مەرزی حاجی ئۆمەران بەناوی گەشتیاری بۆ هەرێمی كوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فڕوفێل و چەواشەكاریەی پارتی كەدەیەوێت بەشێوازی جیاجیا لە هەڵبژاردنەكاندا پەنا بۆ سەختەكاری بەرێت.
وتیشی: بۆ ئەم هەڵبژاردنەش هەمان كاردەكاتەوە، چونكە لە داهات وبوجەی هەرێمی كوردستان خەڵكی ئێران و توركیا مووچە خۆرن و خانەنشین كراون و خراونەتە فۆڕمی خۆراك، بۆیە لە ئێستادا دەیانەوێت بەو دەنگە زۆرانەی كە دروستی كردوون لەو وولاتە دراوسێیانە دەنگیان پێبدات ئەوەش دەچێتە خانە ساختەكاریەوە پێویستە ڕێی لێبگیرێت.