شۆڕشێكی جەماوەری دژ بە ئەردۆغان بەرپا دەبێت

ئەم بابەتە 96 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
ئاستی بێكاری لەتوركیا گەیشووەتە ئاستێك پێشینەی نەبووە لەمێژووی ئەو وڵاتە، نرخی لیرەی توركیش بەشێوەیەك دابەزیوە، ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە لەچاوتێبڕینەكانی بەردەوامەو سوپای توركیای رەوانەی چەند وڵاتێك كردووە.

چاوتێبڕینەكانی ئەردۆغان بۆ داگیركردنی چەند وڵاتێك‌و خەرجكردنی پارەیەكی زۆر لەو هێزانەی رەوانەی چەند وڵاتێكی كردووە، ئابووری توركیا زیاتر شەكەت‌و هیلاك كردووە، ئەمەش وایكردووە ناڕەزایی خەڵك دروست بێت‌و ئەگەر هەیە شۆڕێكی جەماوەری لەو وڵاتە بەرپا ببێت.

ئێستا ئەردۆغان دەیەوێت لەچەند وڵاتێك پێگەی سەربازی توركیا بەهێز بكات، بەوەش سەركردە سەربازییەكانی خستووەتە ناو جەنگی جۆراوجۆرەوە، ئەمە جگە لەوەی نیازی وایە جەنگێكی دیكەی وێرانكەر لە خۆرهەڵاتی دەریایی ناوەڕاست دژ بەیۆنان هەڵبگیرسێنێت.

 

ئەردۆغان دەیەوێت لەچەند وڵاتێك پێگەی سەربازی توركیا بەهێز بكات، بەوەش سەركردە سەربازییەكانی خستووەتە ناو جەنگی جۆراوجۆرەوە

 

جەنگی ئەمجارەی ئەردۆغان دژ بە وڵاتێكی لاواز نییە لەڕووی سەربازییەوەو رەنگە سەر بكێشێت بۆ جەنگێكی هەرێمیش بەو پێیەی یۆنان ئەندامی یەكێتی ئەوروپایەو یەكێتییەكەش بەدەستوەردانەكانی ئەردۆغان رازی نین.

ئێستا بەتەواوی دەستوەردانە دەرەكییەكانی توركیا خەڵكی ئەو وڵاتەی شەكەشت‌و ماندوو هیلاك كردووە، رۆژ بەرۆژیش تووڕەیی خەڵك بەرانبەر ئەردۆغان زیاتر دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەو دۆغە بەردەوامی هەبێت.

لەو بارەوە ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگی ئەمریكا بڵاویكردەوە، توركیا دەیەوێت دەسەڵاتی عوسمانییەكان لەناوچەكە بگەڕێنێتەوە، كە ئەوە خەونێكی لەمێژینەی ئەردۆغانە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو خەونەی ئەردۆغان تێچووی زۆرەو ئابووری توركیای وێران كردووە، خەڵكیش بەوە زۆر نیگەرانن‌و رۆژ بەرۆژ تووڕەییان زیاتر دەبێت.

توركیا بۆ پشتیوانیكردن لە حكومەتەكەی سەڕاج، هێزی وشكانی‌و دەریایی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی بۆ لیبیا ناردووە، ئامانجی توركیا لەم كارەی پارێزگاریكردنە لە گریبەستە بازرگانییەكانی.

 

ئەو خەونەی ئەردۆغان تێچووی زۆرەو ئابووری توركیای وێران كردووە

 

هەروەها توركیا دەستوەردانی لەدۆخی سوریا كردووە، كە بەهێزێكی گەورەوە چووەتە ئەو وڵاتەو رۆژانە زیانی زۆری بەردەكەوێت، هاوكات سوپای توركیا هێزی وشكانی و ئاسمانی رەوانەی سنووری عێراق كردووەو لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەشەڕدان.

لەگەڵ ئەو دەستوەردانانەش توركیا بنكەیەكی سەربازی لە قەتەر دامەزراندووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئیمارات و سعودییە و بەحرێن و میسر لە ساڵی 2017 دژی ئەو وڵاتە هاوپەیمانییەكیان راگەیاندو گەمارۆیان خستە سەر وڵاتەكە.

لە سەردەمی عومەر بەشیری سەرۆكی پێشووی سودانیش، توركیا چەند بنكەیەكی مەشق و ڕاهێنانی كردەوەو بەم دوایانەش سوپای رەوانەی ئەو وڵاتە كرد، ئەمە جگە لەبوونی چەند بنكەیەكی سەربازی سوپای توركیا لەسۆماڵ.

بەقسەی چاودێران، ئەمجارە لەتوركیا كودەتای سەربازی روونادات بۆ ئەو دۆخەی لەئارادایە، بەڵكو شۆڕشێكی جەماوەری بەرفراوان چاوەڕێی ئەرۆدغان دەكات‌و رەنگە ئەوەش كۆتایی بەدەسەڵاتەكەی بهێنێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک