زانیاری نوێ لەسەر تەقینەوەی بیرە نەوتەکانی کەرکوک ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، تەقینەوەی دوو بیرە نەوتەکەی کەرکوک کاریگەری نییە لەسەر بەرهەمهێنان و پەمپکردنی نەوت.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو دوو بیرە نەوتەی ڕۆژی شەممە لەلایەن چەکدارانی داعش لەکەرکوک تەقێندرانەوە هیچ کاریگەرییەکی نییە لەسەر چالاکی بەرهەمهێنان.

هەر لەوبارەیەوە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەیان بە بوونی چەند زانیارییەکی هەواڵگری کرد لەبارەی پلانی هێزە چەکدارەکانی داعش بۆ هێرشکردنەسەر کێڵگەی نەوتی خەباز لەڕۆژئاوای کەرکوک.

ڕۆژی شەممە چەکدارانی داعش دوو بیری نەوتیان لەباکوری پارێزگای کەرکوک تەقاندەوە کە دەکەوێتە ناو کێڵگەی بای حەسەن لەنزیک قەزای دوبز لەباکوری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا